گوتهبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامهوانیدا لهبارهی رێككهوتنی پارتی و یهكێتی بۆ پێكهێنانی حكومهت رایگهیاند: كه ئهگهر گلهیی و گازنده لهبارهی جێبهجێ كردنی رێككهوتننامهكه ههبێت پێویست ناكات له میدیا باسی لێوه بكرێت، بهلكو پێویسته له كۆبونهوهكان گفتوگۆی لهبارهوه بكرێت. ههروهها رایگهیاند رێككهوتن لهبارهی حكومهت و پهرلهمان جێبهجێ كراوه و ئهو پۆستانهی تا ئیستا یهكلایی نهكراوهتهوه پهیوهندی به یهكێتییهوه ههیه.
ئەمڕۆ شهممه 2/11/2019، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی ، محمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیوەست بە پێشهاتە سیاسییەکانی نێو هەرێمی کوردستان و عێڕاق ڕایگەیاند: ئەو کێشانەی ئێستا لە عێراقن کێشەی کەڵەکەبوون، بەڵام دەبێت حکوومەت چارەسەریان بکات، هەندێک کەس دەیانەوێت دۆخەکە بۆ خۆیانی بەکاربێنن و ئێمە نیگەرانین لەم دۆخەی ئێستا، کە لە عێڕاق دەگوزەرێ.
بۆ بابەتی هەموارکردنەوەی دەستوور، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتی: ئەگەر دەستوور وەکو خۆی جێبەجێبکرایە، ئێستا پێویستی بە گۆڕان نەدەبوو، کێشە لە دەستوور نییە، بەڵکو کێشە لە جێبەجێکردنی دەستور بوو، وە نابێت هەموارکردنەوەی دەستوور ببێتە ئامرازێک بۆ کەمکردنەوەی ماف و دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستان.
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەست بە دۆخی ئێستای کوردستان، رایگەیاند: ئەوەى باس دەکرێت کە گوایە رێککەوتنەکان وەکو خۆی جێبەجێناکرێت، ئەوە نابێت لە میدیا باس بکرێت، بەڵکو دەبێت لە گفتوگۆکان باسی لێوە بکرێت.
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتیشی: رێککەوتنەکان لە بارەی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران جێبەجێکراون، ئەو پۆستانەشی پڕ نەکراونەتەوە، بۆ خودی پارتە سیاسییەکە دەگەڕێتەوە، هەروەها لە حکوومەت بە هیچ جۆرێک لەسەر بنەمای 50 بە 50 نییە.
محمود محەمەد، گوتیشی: کۆبوونەوەکان بۆ ماوەی سێ مانگە لەسەر داوای یەکێتی دواخراون و ئێمە نازانین یەکێتی باس لە چ بەشێکی رێککەوتنەکە دەکات کە دەڵێن جێبەجێنەکراوە، کۆبوونەوەمان لەگەڵ گۆڕان ئەنجامداوە، بەڵام لەگەڵ یەکێتی دیارنییە کەی ئەنجامدەدرێت.
لەبارە گۆڕانکارییەکانی سەرۆکی حکوومەت، مەحموود محەمەد رایگەیاند، سەرۆکی حکوومەت نایەوێت هەموو کار و بڕیارەکان لای خۆی کۆبکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش چەند راوێژکاریی بۆخۆی دامەزراندووە، دەسەڵاتی ئەو راوێژکارانە، دەسەڵاتی سەرۆکی حکوومەتە نەک دەسەڵاتی هیچ کەس و وەزیرێک لە ناو ئەنجوومەنی وەزیران. ئەمە کارێکی یاساییە و لە دەسەڵاتی سەرۆکی حکوومەتە ئەو کارە بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.