جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، پاڵپشتی له هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه و ماده‌كانی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق ده‌كه‌ن، به مه‌رجێك نه‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به مافه سیاسی و ئیداری و داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ومیهره‌بان
سڵاوێكی گه‌رمی خه‌باتكارانه
گه‌لی كوردستان وه‌ك هه‌میشه خوازیاری بوونی ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراسیخوازه له به‌غداد و كاركردن بۆ بونیادنانی سیستمێكی له‌وجۆره به‌به‌رده‌وامی یه‌كێك بووه له دروشمه زه‌ق و دیاره‌كانی شۆڕشی ڕزگاری نیشتمانی گه‌لی كوردستان، كه تیایدا و به درێژایی چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه یه‌كێتی ی نیشتمانی ی كوردستان ڕۆڵی سه‌ره‌كی و ڕابه‌رایه‌تی تێدا ده‌بینێت.
بۆیه پشتیوانی كردنی هه‌رهه‌وڵ و هه‌نگاوێك بهوئاڕاستهیه به‌ئه‌ركی سه‌رشانمان و به‌به‌شێك له هه‌وڵدان بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان و ته‌واوی گه‌لانی عێراقیش ده‌بینین، چونكه ئه‌وه ڕاستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه شێوازی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له به‌غداد ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر جۆر‌و ئاستی په‌یوه‌ندیه‌كان و ڕاده‌ی ئاشته‌وایی نێوان ناوهندو هه‌رێم به پارێزگاكانیشه‌وه هه‌بووه و هه‌یه به هه‌رێمه‌كه‌ی ئێمه‌شه‌وه، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وانه‌ش ئێمه هیچ كات له‌گه‌ڵ شێوازی توندوتیژی نواندن نین ونهبووین له هه‌رلایه‌كه‌وه پهیڕهوكرابێت و خوازیاری ئه‌وه‌ین كه هاوڵاتیانی سڤیل به شێوازێكی ئاشتیانه و خه‌باتی مه‌ده‌نیانه داوای مافه‌ڕه‌واكانیان بكه‌ن و لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتیش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤانه‌یان هه‌بێت و له‌ئاست جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌كی ڕاست و دروستی ووڵاتدا بن.
هه‌ر لێره‌شه‌وه ئێمه له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به هه‌موو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه چۆن به‌توندی دژی فه‌سادی سیاسی و ئیداری و مالی و هه‌موو شێوازه جیاوازه‌كانی گه‌نده‌ڵین له به‌رامبه‌ریشدا پشتیوانی ته‌واوی خۆمان بۆ هێنانه‌كایه‌ی سیستمێكی دیموكراسی و به‌دیهێنانی چاكسازی و زامنكردنی ئاستێكی به‌رزی دادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تین و تا ئه‌و ئاسته پاڵپشتی له هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه‌و مادده‌كانی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق ده‌كه‌ین كه نه‌بێته‌هۆی زیانگه‌یاندن به مافه سیاسی و ئیداری و به‌ركه‌وته داراییه‌كانی گه‌لی كوردستان و كه‌میان نهكاتهوهبه ته‌واوی مافه كلتوری و نهتهوایهتیهكانیشمانهوهو چاره‌سه‌ره پێشنیاركراوه‌كانی بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی فیدراڵی عێراق نه‌شێوێنێت كه ئێستا له چوارچێوه‌ی ماده‌ی (140)ی ده‌ستووردا نه‌خشه‌ڕێژ كراوه، هه‌رهه‌وڵێك له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌كه‌وه به‌و ئاڕاسته‌یه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، بۆیه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێداگری ته‌واو له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وت ومافه ده‌ستوورییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كاته‌وه و دژ به هه‌ر هه‌وڵێك ده‌وه‌ستینه‌وه كه‌بۆ كه‌مكردنه‌وه‌یان بێته ئاراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ چاوبه‌سته‌كی به‌رگی گه‌مه‌ی خواستی شه‌قامیشی بهبهردابكرێت.
ئێمه زۆر باش له داخوازیه‌كانی شه‌قامی عێراقی تێده‌گه‌ین كه خواست و داوای ڕه‌وان و سه‌ره‌تاییترین مافن كه‌به ژیانی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه ڕه‌واببینرێت، كه به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارێتی ناوه‌ند له به‌غداد له به‌جێهێنانیان كه‌مته‌رخه‌می زۆری نواندووه.
بۆیه ناكرێت و ناشبێت كه ئه‌وبابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌داخوازیه مه‌ده‌نیه‌كانی شه‌قامه‌وه بكرێته بیانوو بۆ هه‌ر جۆره پیلانگێڕیه‌ك له‌ژێر ناوی پێداچوونه‌وه و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌ی دا له‌دژی مافه ڕه‌وا به‌ده‌ستهاتووه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌كاربهێنرێت.
سه‌ركه‌وتن بۆ خه‌باتی ڕه‌وای جه‌ماوه‌ری گه‌لانی عێراق
كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی (ی، ن، ك)
2 / 11 / 2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.