به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه ڕایگه‌یاند: به پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێم، بۆ ئه‌مڕۆ ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و له هه‌ندێ ناوچه‌ش ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور.
له باره‌ی به‌رزی و نزمی پله‌كانی گه‌رماشه‌وه ڕایگه‌یاند: له مه‌ڕ پێشبینییه‌كان به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی له هه‌ولێر 24 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت و نزمترین پله‌ش 13 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
له سلێمانیش به‌رزترین پله22 پله و نزمترین پله‌ش 14 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
له دهۆكیش به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی 22 پله ده‌بێت و نزمترین پله‌ش 10 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
له كه‌ركوكیش به‌رزترین پله‌ی پێشبینیكراو بریتی ده‌بێت له 28 پله و نزمترین پله‌ی گه‌رمیش 15 پله‌ی سیلیزی دبێت.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.