شه‌وی رابردوو له‌شاری نه‌جه‌ف خۆپیشانده‌ران هه‌ڵسان به گۆڕینی ناوی شه‌قامی ئیمام خومه‌ینی بۆ شه‌قامی شه‌هیدانی شۆڕشی تشرین.
به‌گوێره‌ی وێنه‌یه‌ك كه له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه خۆپیشانده‌ران ناوی ئیمامی خومه‌ینی ره‌ش ده‌كه‌نه‌وه‌و چه‌ند لافیته‌یه‌ك هه‌ڵده‌واسن و له‌سه‌ری نووسراوه: به‌فه‌رمانی گه‌ل، شه‌قامی شه‌هیدانی شۆڕشی تشرین.
شایانی باسه پێشتر ژماره‌یه‌ك عێراقی ناڕه‌زایی خۆیان له هه‌مبه‌ر ناونانی شه‌قامێكی شاری نه‌جه‌ف به‌ناوی ئیمامی خومه‌ینی، رابه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕیبوو.
سه‌رچاوه / یه‌س عێراق
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.