له ڕاگه‌ێندراوێكدا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی ئاماری مانگی (10)ده‌ی بۆ رای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه و به پێی ئاماره‌كه له‌ماوه‌ی ئه‌و مانگه‌دا لیژنه‌كان زیاتر له (4) هه‌زار شوێنیان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه و (34) شوێنیشیان داخستووه.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی له مانگی (10) تشرینی یه‌كه‌مدا لیژنه‌كان سه‌ردانی (4) هه‌زار و (48) شوێنیان كردووه و له پابه‌ند بون و جێبه‌جێ كردنی مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستیه‌كانیان كۆڵیوه‌ته‌وه، له كۆی گه‌ڕان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیان، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌رییه‌كانه‌وه (484) شوێن پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ كراوه و (487) شوێنیش ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان بن. به‌هۆی جۆره‌كانی سه‌رپێچیشه‌وه (34) شوێن داخراون و (27) شوێنیش به‌هۆی ئه‌و سه‌رپێچیانه‌ی كه كردوویانه رووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه.
له ئاماره‌كه‌دا هاتووه، له مانگی (10)دا بڕی (51) تۆن مواد و خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو له ناوبراوه، كۆی گشتی پاره‌ی غه‌رامه‌كراویش له‌و مانگه‌دا بریتییه له (29) ملیۆن و (150) هه‌زار دینار كه به‌پێی یاسا‌و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌خرێته‌وه سه‌ر داهاتی گشتی.
به‌راورد به مانگی (9) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌ردانه‌كان زیادیان كردووه، به‌ڵام بڕی خۆراك و شمه‌كی ته‌له‌فكراو كه‌میكردووه. هه‌رچه‌نده له مانگی ئه‌یلولدا (57) داخستن و (439) سه‌رپێچی هه‌بووه، به‌ڵام له مانگی (10)دا داخستنه‌كان بوون به (34) و سه‌رپێچییه‌كان گه‌یشتونه‌ته (484) حاله‌ت.
به پێی رێنماییه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان هه‌رشوێنێك پابه‌ند نه‌بێت، سه‌ره‌تا ئاگادار ده‌كرێته‌وه، دواتر سزای ماددی ده‌درێن و له ئه‌گه‌ری دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كاندا رووبه‌رووی داخستن یان دادگا ده‌كرێنه‌وه.
ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانیش ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئامانجی لیژنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی بۆ پێدانی رێنمایی و ناچاركردنی شوێنه‌كانه به پاراستنی مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان، ئه‌وه‌نده ئامانجی سزادانی ئه‌و شوێنانه نییه، گوتیشی تادێت رێژه‌ی پابه‌ندبوونی هه‌موو شوێنه‌كان به جێبه‌جێردنی مه‌رج و رێنماییه ژینگه‌یی و ته‌ندروستییه‌كانه‌وه زیاتر ده‌بێت و هۆشیاریش لای هاوڵاتیان زیاتر بووه به‌وه‌ی له‌كاتی بینینی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك راسته‌وخۆ لیژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.