گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی قوتابییه‌ك تابلۆی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی به‌وێنه‌ی قاز داپۆشیبوو تا به‌و شێوه‌یه پێشوازی له قوتابییه تازه وه‌رگیراوه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می زانكۆكه‌ی بكات ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا گیرا و ڕووبه‌ڕووی یاساش ده‌كرێته‌وه.
فازل حاجی نووسیویه‌تی " دیارده‌یه‌كی نایاسایی وقیزه‌ون ئه‌مڕۆ به‌دی كرا، وه ڕێكاری یاساییش له‌گه‌ل ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ی گیرایه به‌ر".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: هه‌موو ساڵێك له‌گه‌ڵ ده‌ستپیكردنی وه‌رزی خویندن له‌زانكۆكانی هه‌رێم دیارده‌یه‌كی زۆر ناشارستانی وقیزه‌ون به‌رامبه‌ر به قوتابیه تازه وه‌رگیراوه‌كان ده‌كرێت له‌لایه‌ن قوتابیه‌كانی پۆله‌كانی به‌رزتر، ئه‌ویش پیشوازی كردنه له قوتابیه تازه‌كان به‌ناویكی ناشرین ئه‌ویش (قازه) وه‌كو ئه‌وه‌ی خۆیان بۆ كورد هه‌مو رۆژی تهیارهیهكیان دروست كردبێت وه كه دیارده‌كه په‌ره دهسهنیت وده‌گاته ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ و مه‌ترسیدار ده‌بێت.
وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ قوتابیه‌ك كردبووی به‌وه‌ی كه تابلۆی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی داپۆشیبوو به‌ناو و وێنه‌ی قاز وه له‌به‌رامبه‌ردا به‌ده‌ستخۆشیه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی هاتووچۆ به‌ناوی "فریاد یاسین" ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌ی داگیرا به‌تۆمه‌تی داپۆشین وده‌ستكاری كردنی تابلۆ، كه ئه‌م جۆره سه‌رپێچیه له‌ڕیگای دادگا یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاندووه: ئێمه له‌لایه‌ك ده‌ستخۆشی له‌ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانمان ده‌كه‌ین له‌هه‌مان كاتدا سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م كلتوره سه‌قه‌ته هاورده‌كراوه تازه‌یه ده‌كه‌ین كه‌هاتووه بۆهه‌رێمی كوردستان، چونكه قوتابی زانكۆ ده‌بێت ڕێز له‌خۆی و له به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بگرێت وه ده‌بیت نمونه‌ی ڕه‌وشتی به‌رز و ڕۆشه‌نبیری بێت وه‌ده‌بێت به‌گوڵ پیشوازی له‌قوتابیانی تازه بكریت نه‌ك به‌وشه‌ی نه‌شیاو.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.