میدیای رۆژئاوای كوردستان بڵاوی كردهوه كهشەڕڤانانی قەسەدە گوندی خربەت بەقەری سەر بە گرێسپییان لە سوپای تورک و چهكدارانیان پاککردەوە، شەڕ لە گوندەکانی مەحمودیە و تل هورموزیش بەردەوامە.
راشیدهگهیهنن لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی هێرشی سوپای تورک و چهكدارانیان، لە گرێسپی گوندێک ئازادکرا و لە گوندەکانی مەحمودیە و تل هورموزیش شەڕ بەردەوامە.
میدیای رۆژئاوای كوردستان دهشڵێت ، شەڕڤانانی قەسەدە لە وەڵامی هێرشەکانی سوپای تورک وچهكدارانیان ، گوندی خربەت بەقەر لە باشوری ڕۆژئاوای گرێسپی یان لە داگیرکەران پاککردەوە، گوندەکە لە ئێستادا بە تەواوەتی ڕزگار کراوە و لە دەستی شەڕڤانانی قەسەدەدایە.
لهبهشێكى دیكهى راگهیاندراوهكهدا هاتووه كهسوپای تورک وچهكدارانیان بە چڕی لەسەر گوندی مەحمودیەی سەرێکانی بەردەوامە و گوندەکە لە ئێستادا تۆپباران دەکرێت، لە وەڵامدانەوەی شەڕڤانانی قەسەدە ئۆتۆمبێلێکی سوپای تورك تێکشکێندراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.