بارهگای بارزانی ڕوونكردنهوهیهكی بڵاو كردهوه و ڕایگهیاند: گوایە لە دوایین دیداری سەرۆک بارزانی و بەڕێز ئەیاد عەللاوی، باس لە دەستکاریکردنی مادەی 140ی دەستووری عێراق و ئەگەرەکانی گۆڕینی دەستوور کراوە.
دەقی روونکردنەوەکە:
بەشێک لە کەناڵەکانی راگەیاندن هەواڵێکی چەواشەکارانەیان بڵاوکردۆتەوە کە گوایە لە دوایین دیداری سەرۆک بارزانی و بەڕێز ئەیاد عەللاوی، باس لە دەستکاریکردنی مادەی 140ی دەستووری عێراق و ئەگەرەکانی گۆڕینی دەستوور کراوە و گوایە سەرۆک بارزانی ڕەزامەندیی لەسەر ئەوە دەربڕیوە کە مادەی 140 دەستکاری بکرێت.
لەکاتێکدا سەرلەبەری ئەو هەواڵە چەواشەکارییە ڕەت دەکەینەوە، ئەوەش ڕوون دەکەینەوە کە خەڵکی کوردستان دەزانن سەرۆک بارزانی داکۆکیکار و خەمخۆری ڕاستەقینەی خاک و گەلی کوردستان و مافە ڕەواکانییەتی هەرگیز سازش لەسەر ئەو ماف و دەستکەوتانە ناکات.
سەرۆک بارزانی لە چەندین بۆنەدا بەڕوونی ئەوەی ڕاگەیاندووە کە هەر گۆڕانکارییەک لە دەستووردا بکریت، نابێ لە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان و تایبەتمەندیی هەرێمی کوردستان کەم بکاتەوە. هەموو خەڵكی كوردستانیش زۆر چاك دەزانێ كێن ئەوانەی سازش دەكەن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی
٣ـی١١ـی٢٠١٩
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.