كرمانج عزه‌ت ده‌رگه‌ڵه‌یی، قایمقامی سۆران له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه كه‌دوێنێ یه‌كشه‌ممه ده‌ست كرا به دابه‌شكردنی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له ده‌ڤه‌ری سیده‌كان، سیسته‌می دابه‌شكردن زۆر خێرایه و ئومێدمان وایه به زوویی ناوچه‌ی سیده‌كان ته‌واو بكه‌ین، نرخی دیاریكراویش 53 هه‌زار دیناره.
راشیدهگهێنێت كه لێژنه‌ی چاودێری 21 به‌نزینخانه‌ی له ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان سزا دا، سزادانه‌كه‌شیان به‌هۆی كه‌موكوڕی له كوالێتیی به‌نزین به‌پێی پشكنینی تاقیگه‌ی ناوه‌ندیی هه‌ولێر.
ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردووش 31 ى 10 ى 2019 ، فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه حكوومه‌تى عێراق ڕه‌زامه‌ندى ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ناردنى نه‌وتى سپی، به‌م نزیكانه‌ش دابه‌شكردنى نه‌وت له سۆران و ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.