Erbil 38°C پێنجشەممە 21 ئایار 16:28

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەولێر بۆ فرۆشیاران: پاباندبن بە هەڵواسین و نوسینی نرخی شتومەکەکانتان

هەر فرۆشیارێک سەرپێچی دانانی نرخەکان بکات سزا دەدرێت
کوردستان TV
100%


لە ئاگاداریەکدا کەوێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ،  بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەولێر بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  سەرجەم میوە و سەوزە فرۆشانی هەولێر پێویستە پابەندبن بە هەلوسینی نرخی شتومەکەکانیان بەپێی نرخی دیاریکراو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکەمانەوە.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ، لەحاڵەتێکدا کە لیژنەکانمان چاودێری بازاڕ دەکەن هەر فرۆشیارێک سەرپێچی دانانی نرخەکان بکات سزا دەدرێت.
 به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ده‌شڵێت ،  لەماوەی هەفتەیەکدا دەبێت سەرجەم فرۆشیارانی سەوزە و میوە نرخی شتومەکەکانیان دابنێن ، واده‌ی كۆتایش رۆژى 10 ى 11 ى 2019 ده‌بێت


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.