گوته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیران، لیوا روكن عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاشكرای كرد، پردی كۆماریی له ناوه‌ڕاستی به‌غدا كه خۆپیشانده‌ران له هێزه ئه‌منییه‌كان جیاده‌كاته‌وه له یه‌كتری ئه‌گه‌ری داڕمانی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4ی تشرینی دووه‌م، عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف، له لێدوانێكی بۆ ماڵپه‌ڕی "رووسیا توده‌ی" راگه‌یاند : ئه‌و پرده‌ی كه له هه‌ردوو لایه‌وه خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان له‌سه‌ری راده‌وه‌ستن پارێزراو نییه و، به‌گوێره‌ی ئه‌ندازیاران كه دوێنێ ئاشكرایان كرد، به‌هۆی سووتاندنی سه‌رینی پلاستیكی له‌سه‌ر ئه‌م پرده، پرده‌كه مه‌ترسیی داڕمانی هه‌یه.
گوته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیران ، ئه‌وه‌شی زیاد كرد، كه‌سانێك هه‌ن به ئه‌نقه‌ست ئه‌و سه‌رینه پلاستیكییانهیان سووتاندووه و، وێنه‌ی ته‌واوی ئه‌وه‌مان لایه"، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌رزینێك هه‌یه له پرده‌كه كه ئاماژه به ره‌وشێكی مه‌ترسیدار ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.