به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی گرنگ سه‌باره‌ت به‌تۆماركردنی ئۆتۆمبێل‌و ماوه‌ی كۆتاییهاتنی ئۆتۆمبێله تابلۆ كاتیه‌كانه‌وه ده‌رده‌كات.
رادیۆی ترافیك ئێف ئێم سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه به‌گوێره‌ی نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی هه‌رێم تایبه‌ت به‌تۆماركردنی ئۆتۆمبێل بڕیاردرا به‌ڕاگرتنی غه‌رامه‌كردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له‌واده‌ی خۆیدا تۆمارناكرێن.
راشیدهگهیهنن بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل بۆ یه‌كه‌مجار ڕۆژی دوای كۆتایهاتنی ماوه‌ی تۆماركردنه‌كه، ئه‌گه‌ر پشوی فه‌رمی بوو، جا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت‌و ماوه‌كه‌ی هه‌رچه‌نده بێت، ئه‌وا ده‌كرێت ڕۆژی دوای پشو و پێش پشوه‌كه‌ش هه‌رچه‌ندێك پشوو بوو بكرێته (سه‌ماح) بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی تۆماربكرێت‌و غه‌رامه نه‌كرێت.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.