ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 4 ى 11 ى 2019 ، د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سالح سه‌رۆككۆماری عێراق سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵای هه‌رێمی كوردستان و پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان كۆده‌بێـته‌وه
به‌پێى زانیارییه‌كان كه‌ده‌ست مالپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتوون له‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆككۆماری عێراق تاوتوێی بارودۆخی ئێستای عێراق و پێشهاته‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵای هه‌رێم و لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كرێت
سه‌رۆككۆماری عێراق له‌سه‌ردانى بۆ هه‌ولێری پایته‌خت له‌گه‌ل سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و و حكومه‌ت و په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه
بریاریشه سبه‌ى سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه كوردستانیه‌كانیش تاوتوێی بارودۆخی ئێستای عێراق بكرێت
سەردانەکەی بەرهەم ساڵح بۆ هەولێر لە کاتێکدایە ئێستا بارودۆخی عێراق بەهۆی خۆپیشاندانەکان ئاڵۆزبووە و بڕیاریشە سبەی لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستووری عێراق یەکەم کۆبوونەوە ئەنجام بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.