سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردنى نێوان ته‌واوى پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا ده‌ڕوانێت و سوپاس و پێزانیى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئه‌مه‌ریكا دووپات كرده‌وه كه هه‌میشه پشتگیرى له هه‌رێمى كوردستان كردووه و به‌تایبه‌تى له شه‌ڕى دژى تیرۆردا هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى كرد و ڕۆڵى گه‌وره‌ى له تێكشاندنى داعشدا بینى.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكى به سهرۆكایهیتى به‌ڕێز ئاده‌م سمیت كۆنگرێسمانى دیموكراته‌كان و سێ ئه‌ندامی کۆنگرێس و به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4/11/2019 دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و خۆپیشاندانه‌كانیان تاوتوێ كرد و تیشكیان خسته‌ر سه‌ر هۆكاره‌كان و داخوازیى خۆپیشانده‌ران و پێشبینى داهاتووى پرۆسه‌ى سیاسى و دۆخى ئه‌منى له عێراق.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق و شاندى هه‌ردوولا به‌شدار بوون، به‌ره‌وپێشچوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دیالۆگى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، دۆخى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، مه‌ترسیى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و چۆنیه‌تیى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى و ڕۆڵى ئه‌مه‌ریكا بۆ هاریكارى له‌مباره‌یه‌وه، باس كرا.
له‌باره‌ى پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردنى نێوان ته‌واوى پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كرده‌وه، هه‌روه‌ها تیشكى خسته‌ر سه‌ر چاكسازییه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌گه و سوپاسى ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانى دیكه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى كرد كه له‌مباره‌یه‌وه هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، سه‌رخستنى ئه‌م پرۆسهیهشى به یه‌كێك له ئه‌ركه سه‌ركییه‌كانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌ت له قه‌ڵه‌م دا.
ئاڵوگۆڕكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و پێشهاته‌كانى سووریا و دۆخى په‌نابه‌ران و هاتنیان بۆ هه‌رێمى كوردستان و گرنگیى ئارامى و سه‌قامگیرى له ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.