Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 21:47

سەرۆککۆماری عێراق گەیشتە هەولێر

له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێده‌كرێت
کوردستان TV
#7
100%

دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق گه‌یشته‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر جێگرانی سەرۆكی هەرێم و ژمارەیەك لە بەرپرسانی سەرۆكایەتی هەرێم پێشوازی لێكرا.

بڕیارە سبەی سێشەممە، سەرۆك كۆماری عێراق بەشدارى کۆبوونەوەى نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان بکات.

لەو کۆبونەوەیەدا هەریەکە لە مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت و رێواز فایەق سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، و نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم و نوێنەری لایەنە سیاسیەکانی هەرێم ئامادە دەبن و سەرۆک کۆمار لەبارەى گۆڕانکارییەکانى عێراقەوە وتارێک پێشکەش دەکات و پرسی ئامادەکاری هەمواری دەستور تاوتوێ دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.