Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 06:37

به‌هۆى خۆپیشاندانه‌کانى عێراقه‌وه‌ 250 کەس کوژراون و 12 هەزار کەسیش  برینداربوون

كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق دوا ئامارى قوربانیان ڕادەگەیەنێت
کوردستان TV
100%


كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق ڕادەگەیەنێت" لەسەرەتای خۆپیشاندانەكانی پارێزگاكانی عێراق تا ئەمڕۆ زیاتر لە 250 كەس كوژراون و 12 هەزار كەسیش برینداربوون.

ئەمڕۆ دووشەممە، كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێرق ئاماری نوێی كورژاو بریندارانی خۆپیشاندانەكانی عێراقی بڵاوكردوەو ڕایگەیاند" لە سەرەتای خۆپیشاندانەكانەوە تا بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 260 كەس كوژراون و 12 هەزار كەسیش برینداربوون.

ئەوەشی خستەڕوو، كه‌ هێزە ئەمنییەكانی عێراق هەوڵ دەدەن ژمارەی راستەقینەی كوژراو و بریندارەكان بڵاونەكرێتەوە، وە لە خۆپیشاندانەكانی بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و خواری عێراق 100 بارەگای حكومی و بارەگای پارتە سیاسییەكان سووتێنراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.