پاش نیوهڕۆی ئهمرۆ له ناو بازاری ئیسكان له شاری ههولێر له كاتی دهستگیركردنی تۆمهتبارێك تهقهی له هێزه ئهمنییهكان دهكات و پۆلیسێك بریندار دهكات.
رائید هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر راگەیاند: كاتژمێر (3:00)ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشەممە) پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەشی دزینی ئۆتۆمبێل فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لە بازاری ئیسكان جێبەجێ دەكەن.
گوتیشی: لەكاتی دەستگیركردنەكەدا تۆمەتبارەكە هەوڵی راكردن دەدات و دەیەوێت بە دەمانچەكەی رووبەڕووی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ببێتەوە لەئەنجامدا گولە بەرخۆی و پۆلیسێك دەكەوێت و تۆمەتبارەكە و پۆلیسەكە بریندار دەبن.
ئەوەشی راگەیاند كە پۆلیسەكە و تۆمەتبارەكە برینەكەیان سوكە و تۆمەتبارەكەش دەستگیركراوە.
ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەبارەكە كراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەر كراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.