له ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، مانگی رابردو له بازاڕ‌و شوێنه گشتییه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕی زۆر خۆراك و موادی ماوه‌به‌سه‌رچوودا گیراوه و له‌ناوچه‌ی ده‌روه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ناوبراوه.
به‌پێی ئاماری لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له مانگی 10ی 2019 زیاتر له (51) تۆن كاڵاوشمهكی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و دواتر به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێ بوونی هاوڵاتیان له‌ناوبراوه.
له‌راپۆرتی لیژنه‌ی له‌ناوبردندا هاتوه؛ بڕی ئه‌و خۆراك و مه‌وادانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه بریتی بوون له خۆراكی منداڵ، خواردنه‌وه‌ی كهولی، گۆشتی ئاژه‌ڵ، برنج، هه‌نگوین، جگه‌ری توركی، شه‌ربه‌ت، شیری نیدۆ و كیكۆز، قاوه، ئاوی كانزایی، میوه‌ی جۆراوجۆر، دۆشاوی ته‌ماته، ترشیات و خواردنه له قوتونراوه‌كان، توتنی نێرگه‌له و قاعیده‌كه‌ی، پاقله‌ی وشك، له‌گه‌ڵ بڕێكی زۆر موادی جوانكاری ئافره‌تان و موادی پاكه‌ره‌وه و دایبی و قاپی سه‌فه‌ری به‌هۆی نه‌شیاوییان بۆ به‌كارهێنان و به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی به‌كارهێنانیان له‌ناو براون.
سه‌رباری ئه‌و بڕه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه له‌ناوبراوه، به‌شێك لهوكاڵاوشمهكانهی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی تری قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه راسته‌وخۆ له‌ناوبراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.