شاندێكی لیژنەی پێشمەرگەو ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان له پهرلهمانى كوردستان كه پێكهاتبوو له رێڤنگ هروری سەرۆکی لیژنەو عوسمان سێدهرى جێگری سەرۆکی لیژنەو ژمارهیهك له ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەكه سەردانی هێزهكانی یەکەی 80ی کردو لەگەڵ نەجات عەلی بەرپرسی یەکەکەو لیواکانی سەربەیەکەکە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەكەدا زۆربەی بابەتەکانی تایبەت بە ژیان و گوزهرانی هێزەکانی پێشمەرگەو داواکاری و کێشەکانیی هێزەکانی پێشمەرگە گفتوگۆی لهبارهوه کرا.
ههر له كۆبوونهوهكهدا باس لە هەبوونی هەماهەنگی لهنێوان هەردوولادا کرا بۆ هەوڵدان بۆ یەکخستنەوەی یەکەکانی70 و80 لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا.
لەتەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە چاکسازییەکان و هەبوونی شەفافییەت کرا لەناو هێزەکاندا و تیشکیان خستەسەر ئەم چەندەی کە کاری سەرەکییان خزمەتی هێزەکانی پێشمەرگە بێت دوور لەئینتیمای حزبی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.