Erbil 38°C پێنجشەممە 21 ئایار 13:46

مووسڵ.. پارتی دیموکراتى کوردستان ژمارەیەک پۆستی نوێی وەرگرت

بەرپرسی لقی 14: وەرگرتنی پۆستە ئیدارییەكان لە مووسڵ بۆ خزمەتكردنی خەڵكی مووسڵە
کوردستان TV
100%

عەلی خەلیل، بەرپرسی لقی 14 ى  پارتی دیموكراتى كوردستان  لە مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند ، پارتی ژمارەیه‌ك پۆستی دیكەی لە پارێزگای مووسڵ بەدەست ھێناوە، كە بریتین لە یاریدەدەری پارێزگای مووسڵ بۆ كاروباری ئیداری، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرھێنانی مووسڵ، بەڕێوەبەری گشتیی كارگێڕی و ئیدارەی مووسڵ و بەڕێوەبەری وردبینی لە دیوانی پارێزگای مووسڵ.

 راشیده‌گه‌ێنێت ، پارتی لەگەڵ پارێزگاری مووسڵ رێككەوتووە تا لە رۆژانی داھاتوودا ژمارەیەك پۆستی دیكە وەربگرێت و لە كاتی خۆیدا ئەوانیش رادەیەگەیەنین.

 ناوبراو ده‌شڵێت ، وەرگرتنی پۆستە ئیدارییەكان لە مووسڵ بۆ خزمەتكردنی خەڵكی مووسڵە و سەرۆك بارزانی خۆیشی زۆر پێداگری لەسەر خزمەتكردنی ئەو ناوچەیە دەكات، لەبەر ئەوەش پارتیمان لە مووسڵ دەیەوێ لە رێگەی ئیدارەی مووسڵەوە خزمەتی خەڵكی مووسڵ بكات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.