Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 21:47

له‌ قه‌ڵادزێ پیاوێکی 73 ساڵان له‌ کاتی بڕینی دارمێودا هه‌ڵدێراو به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

دوای 15 كاتژمێر ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: كاتژمێر 8:00ی شه‌وی ڕابردوو ته‌رمێك به‌ناوی ( م . خ . ر ) له‌دایك بووی ساڵی 1946 پیشه‌ی كاسب ، دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ و دوای توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: به‌ گوته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی له‌ به‌یانی دوێنێوه‌ چۆته‌ سه‌ر باخه‌كه‌ی له‌ نزیك پڕۆژه‌ی ئاوی خاس و له‌كاتی بڕینی داری مێو هه‌ڵدێراوه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ده‌ركه‌وتووه‌ پیره‌ پیاوه‌كه‌ 10 بۆ 15 كاتژمێر بووه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

پۆلیس هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.