سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له عێراق رایگه‌یاند كه خۆپیشانده‌ران له شاری دیوانییه، وێنه‌ی رابه‌ری پێشووی باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی-یان دڕاندووه.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت به‌ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاندووه: وێنه‌یه‌كی رابه‌ری پێشووی باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی كه له‌سه‌ر تابلۆیه‌كی گه‌وره له شه‌قامی سه‌ره‌كی شاری دیوانییه داندرابوو له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه هێنراوه‌ته خواره‌وه و دواتر دڕاندوویانه.
دڕاندنی وێنه‌كه‌ی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی له شاری دیوانییه له كاتێكدا هێشتا ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه له شاری به‌غدا و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق دژبه حكوومه‌ت ئه‌نجام ده‌درێن، به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.