به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ده‌رنه‌چوونیان له تاقیگه و كۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمه‌ران بڕێكی زۆر له قاپی سه‌فه‌ری و به‌نزینی كوالیێتی خراپ گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ ووڵاتی ئێران.
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: ڕۆژی سێ شه‌ممه ڕێكه‌وتی (2019/11/5) هه‌ڵساین به گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌ك بار له به‌نزین به بڕی (21) ته‌ن (300) كیلۆگرام ٬ له لایه‌ن كۆمپانیای نیوستاندار و بنكه‌ی كۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمه‌ران پشكنینی تاقیگه‌ی بۆی ئه‌نجام درا به‌ڵام له پشكنینی تاقیگه‌دا ده‌رنه‌چوو ، چونكه له‌گه‌ڵ ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌كان ناگونجێت بۆ به‌كارهێنانی بۆیه له لایه‌ن لێژنه‌ی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵگا به‌نزینه‌كه گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ ووڵاتی ئێران .
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر ئه‌مرۆ هه‌ڵساین به گه‌ڕانه‌وه‌ی (1) بار له قاپی سه‌فه‌ری به بڕی ( 270 ) كارتۆن ٬ له لایه‌ن كۆمپانیای نیوستاندار و بنكه‌ی كۆنتڕۆڵی جۆری حاجی ئۆمه‌ران پشكنینی تاقیگه‌ی بۆی ئه‌نجام درا به‌ڵام له پشكنینی فیزیایی تاقیگه ده‌رنه‌چوو ، چونكه كه‌ره‌سته‌كه هیچ ئاماژه‌یه‌كی پێكهاته‌ی كیمیایی مادده‌كه‌ی له‌سه‌ر نیه، وه پێكهاته‌ی كیمیایی ئه‌و كه‌رسته گونجاو نیه بۆ دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی كهرستهكه، بۆیه له لایه‌ن لێژنه‌ی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵگا قاپی سه‌فه‌ری گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ ووڵاتی ئێران .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.