وه‌ك ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ چوونی هێزه‌كانی سوپای توركیا بۆ رۆژئاوای كوردستان، دانیشتووانی گونده سنوورییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كۆبانێ به به‌ردو سه‌وزه‌ی بۆگه‌نی و هێلكه‌و پێڵاو پێشوازییان له گه‌ڕانی هاوبه‌شی پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا و سوپای توركیا كرد.
كاتێك گه‌ڕانه هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان پۆلیسی سه‌ربازی رووسیاو سوپای توركیا گه‌یشتوونه‌ته گوندی قه‌ره‌موغ له رۆژهه‌ڵانی كۆبانێ، به‌ده‌یان دانیشتووی ئه‌و گونده كه زۆربه‌یان منداڵ و ئافره‌ت بوون ، به به‌ردو سه‌وزه‌ی بۆگه‌نی و هێلكه‌و پێڵاو پێشوازییان له گه‌ڕانی هاوبه‌شی پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا و سوپای توركیا كرد.
سه‌رچاوه / ئاژانسی هه‌واڵیی هاوار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.