به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه دوای ئه‌وه‌ى دوێنێ دووشه‌ممه 4 ى 11 ى 2019 ، لە رووبەڕووبوونەیەكدا لە نێوان كارمەندانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە بەشی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل لەگەڵ تۆمەتبارێك، كە فەرمانی دەسگیركردنی هەبوو، دواتر تۆمەتبارەكە ئامادە نەبوو خۆی ڕادەست بكات و ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان پۆلیس و تۆمەتبارەكە ڕووی دا، لە ئاكامدا كارمەندێكی پۆلیس بە سووكی زامدار بوو، ئەمڕۆ سێشه‌ممه لیوای ماف عه‌بدولخالق ته‌لعه‌ت به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر سەردانی كارمەندی زامداركراوی كرد
راشیدهگهیهنن ، له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسى هه‌ولێر سڵاوی پارێزگاری هەولێری بە كارمەندەكەی پۆلیس راگەیاند و هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ خواست..
بەڵێنیشی دا كە تۆمەتبار بە زووترین كات سزای یاسایی بەسەردا بسەپێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.