Erbil 38°C پێنجشەممە 21 ئایار 12:57

تاوتوێی پێشنیازە یاسای ئەرک و مافی نەخۆش دەکرێـت

لیژنەی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكی كردن له‌مافی ئافره‌ت و مرۆڤ به‌رێوه‌چوو
کوردستان TV
100%


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە كاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ٥/١١/٢٠١٩  لیژنەی كاروباری كۆمەڵایەتی و داكۆكی كردن لەمافی ئافرەت و داكۆكی كردن لە مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی كوردستان بەسەرپەرشتی رۆمیۆ هەكاری سەرۆكی لیژنەكە كۆبۆوە.

لەم كۆبوونەوەیە كە جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەر و ئەندامان و راوێژكاران تیایدا بەشداربوون گفتوگۆ لەسەر ئەو نوسراو داواكارییانەی هاوڵاتیان كرا كە ئاڕاستەی لیژنەكە كراو بەپێی پێویست، وەڵام درانەوە.

هەر لەم كۆبوونەوەیەدا تاوتوێی پێشنیازە یاسای ئەرك و مافی نەخۆش لەهەرێمی كوردستان  كراو لیژنەكە بڕیاریدا نوسراوێکی فەرمی سەبارەت بەم پێشنیازە یاساییە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی کوردستان بکات

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.