ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگهیاند: ئەگەر رەشنوسێكی نوێ لە شوێنی دەستووری ئێستا ئامادە نەكرابێت گۆڕینی دەستوور كارێكی ئەستەم دەبێت و دەشڵێت مەترسی لە زەمینەسازی بۆ كودەتا لەعێراق هەیە.
د.موسەننا ئەمین ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە چوارچێوەی دیداری مێری كە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند: ئەوەی ئێستا لەبارەی گۆڕینی دەستووری عێراق دەگوزەرێت، مەترسی بۆ سەر هەرێمی كوردستان هەیە، چونكە هەموو لایەك ئەوە دەزانێت، كە ئەوەی ئێستا لە عێراق هەیە، خۆی لە تۆپەڵێك گەندەڵی، میلیشیا، فەوزا و نەبوونی بنەمای دەوڵەتدا دەبینێتەوە و لە پارێزگاكانی عێراق میلیشیا و حزبە سیاسییەكان حوكم دەكەن نەك دەوڵەت.
ئەوەشی خستەڕوو: لە عێراق یاسا سەروەر نییە و دادگاش پەكی كەوتووە و بە هەزاران دۆسییەی گەندەڵكاران لە دەستەی دەستپاكی كەوتوون و تا ئێستا رووبەڕووی دادگا نەكراونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.