عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەبارەت بە دۆخی بەغداو شارەكانی ناوەڕاستی عێراق و داخوازییەكانی خۆپیشاندەران نوێترین پەیامی راگەیاند.
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق له وتارێكدا باسی له‌وه‌كرد، خۆپیشاندانه‌كان له‌سه‌ر ئاراسته‌یه‌كی راستن و هه‌ڵه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی دوای 2003یان ده‌رخستووه به‌هۆیانه‌وه پڕۆژه دواخراوه‌كان پێشخراون.
له هه‌مانكاتیشدا رایگه‌یاند، ناكرێت خۆپیشاندانه‌كان ببنه قه‌ڵغانی كرده‌وه‌ی خراپه‌كاری و كاری تێكده‌رانه، هه‌روه‌ك باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه ئاسته‌نگ بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت دروست ببێت و تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی 2020 دوابكه‌وێت، پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان په‌كده‌خرێن.
سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق سه‌باره‌ت به هه‌مواری ده‌ستوریش رایگه‌یاند، هه‌مواركردنه‌كه ده‌كرێت یاسای هه‌ڵبژاردن و سیسته‌می سیاسی وڵاته‌كه به ته‌واوه‌تی بگۆڕێت.
له‌باره‌ی داواكاریه‌كانیش بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند، ناكرێت به بێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان باس له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.