باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا ڕایده‌گه‌ێنێت: كاری له پێشینه‌ی حكوومه‌تی عێراق و سه‌ركرده سیاسییه‌كانه به‌زوویی بێنه سه‌ر خه‌ت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی هاووڵاتییانی عێراق، كه داوای چاكسازی ده‌كه‌ن، چونكه عێراق هیچ ئاینده‌یه‌كی نابێت به سه‌ركوتكردنی ویستی گه‌له‌كه‌ی.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6ی تشرینی دووه‌م، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی عێراق بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وام بایه‌خ به پاڵپشتیكردنی عێراقێكی ئارام و گه‌شه‌سه‌ندوو ده‌دات، كه توانای به‌رگریكردنی له گه‌لی خۆی هه‌بێت دژ به گرووپه توندڕه‌وه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت سه‌روه‌ری و دیموكراسی ئه‌و وڵاته تێك بده‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "له‌كاتێكدا جیهان چاودێری پێشهاته‌كان ده‌كات له عێراق، كاری له پێشینه‌ی حكوومه‌تی عێراق و سه‌ركرده سیاسییه‌كانه به‌زوویی بێنه سه‌ر خه‌ت بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی هاووڵاتییانی عێراق، كه داوای چاكسازی ده‌كه‌ن، چونكه عێراق هیچ ئاینده‌یه‌كی نابێت به سه‌ركوتكردنی ویستی گه‌له‌كه‌ی.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌شدا هاتووه: سه‌ركۆنه‌ی كوشتن و رفاندنی خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخواز و هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئازادیی راده‌ربڕین و ئه‌و گێژهوڵووكهی توندوتیژی ده‌كه‌ین كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ده‌بێت عێراقییه‌كان ئازاد بن له بڕیاره‌كانیان به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌سته به دواڕۆژی وڵاته‌كه‌یانه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.