ئاریان محه‌مه‌د، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند ، بڕیاره دووباره پێدانی قه‌رزی بچووك به لاوان ده‌ست پێ بكاته‌وه و له 11ی ئه‌م مانگه‌وه وۆركشۆپێك بەڕێوە دەبەن و ڕێنماییه‌كانی پێدانی قه‌رزه‌كه به گه‌نجان هه‌مواری دەكرێنەوە، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاریی زیاتر له ڕێنماییه‌كاندا بكرێت، تاکو زۆرترین گه‌نج لێی سوودمه‌ند بن.
ئاریان محه‌مه‌د راشیده‌گه‌ێنێت ،هه‌ركاتێك هه‌مواری ڕێنماییه‌كان كرا، ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بده‌ن و دووباره پێدانی قه‌رزی بچووك به گه‌نجان ده‌ست پێ بكاته‌وه.
ناوبراو ده‌شڵێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه قه‌رزی بچووكیان لایه و تاوه‌كو ئێستا نه‌یانداوه‌ته‌وه، بڕیار دراوه به شێوه‌ی قیست پاره‌كه بگه‌ڕێننه‌وه و ئه‌وانه‌ی كه چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش پێویسته كه‌فیله‌كانیان پاره‌كه بگه‌ڕێننه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.