مایك پۆمیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه حكومه‌تی ئێرانی بهوهتۆمهتبار كرد كه له‌سه‌ر شێوه‌ی شۆڕش گه‌نده‌ڵی هه‌نارده‌ی عێراق و لوبنان ده‌كات.
پۆمپیۆ له تویتێكدا ده‌ڵێت: هه‌ردوو گه‌لی عێراقی و لوبنانی داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی وڵاته‌كانیان ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وان ده‌زانن گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌ی رژێمی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی خراپ و له‌سه‌ر شێوه‌ی شۆڕش ، گه‌نده‌ڵییه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: عێراق و لوبنان شایسته‌ی ئه‌وه‌ن كه كاروباره تایبه‌تییه‌كان خۆیان دوور له‌ده‌ستێوه‌ردانی خامه‌نه‌یی به‌رێوه ببه‌ن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / ماڵپه‌ری سۆمه‌رییه نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.