لهراگهیاندراوێكدا بهرێوهبهرایهتى هاتووچۆی ههولێر بڵاوی كردهوه كهوەستانی ئۆتۆمبێل لەسەر شۆستەی زۆربەی شەقامەكان دەبیندرێت بەتایبەتی لە شەقامەكانی 30 مەتری و 60 مەتری، كە سیمایەكی ناشیرینی بەخشیوە و شوێنی ھاتووچۆكردنی ھاووڵاتیانی پیادەیە و داگیریان كردووە، ئەمەش وایكردووە ھاووڵاتیان ھاتووچۆ بەسەر شەقامەكان دا بكەن.
ھاتووچۆی ھەولێر خاوەن باڵەخانەنهكان وەستانی ئۆتۆمبێل لەسەر شۆستەكان قەدەغەیە و بە پێچەوانەوە تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبن و ئۆتۆمبێلەكە سزا دەدرێت بە بڕی 20 ھەزار دینار.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.