ناوه‌ندی ته‌ندروستی هیۆوۆن له كۆریای باشوور، رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی زیندوو بۆ ئه‌و كه‌سانه ئه‌نجام ده‌دات كه حه‌ز به هه‌ستكردن به مردن ده‌كه‌ن.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانوێت ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌و ناوه‌نده به‌بێ به‌رامبه‌ر ناویان تۆمار ده‌كات و دوای نووسینی وه‌سیه‌تنامه و پۆشینی كفن بۆ ماوه‌ی ده خووله‌ك له نێو تابووتێكی داخراو دایانده‌نێت.
چۆ ژه‌ی-هی ته‌مه‌ن ٧٥ ساڵ كه یه‌كێك بوو له‌و خانمانه‌ی چووه نێو تابووته‌كه‌وه، هه‌سته‌كانی به‌م جۆره ده‌ربڕی، “كاتێك هه‌ست به مردن ده‌كه‌یت و ته‌نیاییه‌كه ده‌بینیت، خوێندنه‌وه‌یه‌كی جیاوازت له‌لا دروست ده‌بێت بۆ ژیان”.
چۆی ژین-كیو كه ئه‌ویش ته‌مه‌نی ٢٨ ساڵه و قوتابی زانكۆیه، وتی، “ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه له نێو تابووته‌كه‌دا مامه‌وه هه‌ستم كرد هه‌موو مرۆڤه‌كان ركابه‌ری منن له ژیان”..
سه‌رچاوه/ ته‌با
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.