ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری دیبه‌یتێكی كرد و پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كانی گۆڕه‌پانی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی خسته‌ڕوو:
رێزدار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دیبه‌یتی تایبه‌تی دیداری مێری 2019، رایگه‌یاند، ئه‌ركی پیكهێنانی حكوومه‌تی وه‌ك ئه‌ركێك وه‌رگرتووه نه‌ك ئیمتیاز بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
درووستكردنی حكوومه‌ت ماوه‌یه‌كی خایاند، به‌ڵام دواجار حكوومه‌تێكمان پێكهێنان و ماوه‌یه‌كه كار ده‌كه‌ین، ئینسیجامێكی باش له نێوان ستافی كابینه‌كه و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران قوباد تاڵه‌بانی هه‌یه.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش دا له حكوومەت ئهنجێندایهكی هاوبه‌ش هه‌یه و به یه‌كه‌وه كار بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌جێندایه ده‌كه‌ن و رامگه‌یاندووه، كه به‌یه‌كه‌وه نزیك بین ده‌توانین باشتر ئه‌و ئه‌جێندایه جێبه‌جێ بكه‌ین.
مەسرور بارزانی هەروەها راشیگەیاند دەمانەوێت گرنگی تایبەت بە خوێندن و تەندروستی بدەین، چونکە ئێستا بە پێی داتا‌کان پێویستمان بە 35 هەزار پۆلی خوێندن هەیە.
گوتی: داوای داتامان لە وەزارەتەکان کردووە بۆ ئەوەی بزانین لە کوێین وە چی کراوە و پێویستە چی بکرێت، هەروەها تاوەکو دەتوانن بەرەنگاری گەندەڵی دەبنەوە.
هەر لەبارەی پەروەردەوە، سەرۆکی حکومەت ئاشکراشی کرد، بەشێکی زۆری خوێندنگاکان خراپن و پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە. گوتیشی لەگەڵ پسپۆڕانی بیانی و ناوخۆ گفتوگۆمان کردووە بۆ پێشخستنی کەرتی تەندروستی لە هەرێم.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ر له دیبیتهكهدا گوتی: داعش بۆته مه‌ترسی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه ده‌بێت هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رانگاری ببینه‌وه.
گوتیشی: لێره‌وه سوپاسی هه‌موو ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ده‌كه‌م، پێشمه‌رگه و ئاسایشی به شێوه‌یه‌كی زۆر باش هێرشه‌كانی تیرۆریستانی داعشیان تێكشاند.
هەروەها لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی بەغداوە گوتی ئێمە دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغدا باش بکەینەوە.
لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداش، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەکرد کە هەوڵێکی جدییان هەیە پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا ئاسایی بکەنەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.