وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌ك ده‌ڵێت: به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه عێراق شه‌ش ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه.
عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: داخستنی به‌نده‌ری ئوم قه‌سر له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه زیانی زۆری ئابووری به وڵات گه‌یاندووه و تا ئێستاش سه‌دان بارهه‌ڵگر راگیراون.
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، خۆپێشانده‌ران به داخستنی به‌نده‌ری ئوم قه‌سر زیانی زیاتر له 6 ملیار دۆلاریان به وڵات گه‌یاندووه.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان داواشی له خۆپێشانده‌رانی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه كرد، په‌نا بۆ توندوتیژی و هه‌ڵكوتانه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت و كۆمپانیاكانی پیشه‌سازی نه‌به‌ن، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له بواری نه‌وت و وزه كار ده‌كه‌ن.
خه‌ڵه‌ف گوتیشی: چه‌ند فه‌رمان و بڕیارێكی توند له‌لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌ركراون، كه نابێت چه‌ك له دژی خۆپێشانده‌ران به‌كاربهێندرێت و توندوتیژییان به‌رامبه‌ر بكرێت و پابه‌نده به بنه‌ماكانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاشكرا، ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه به‌دی بكرێت، ئه‌وا رێككاری یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێنه به‌ر.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان گوتیشی: كه‌سانێكی تێكده‌ر ئاگریان له بینا و باڵه‌خانه گشتی و تایبه‌ته‌كان به‌رداوه و كامێراكانی چاودێریان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌ستیار تێكشكاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.