Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 18:36

لیژنه‌ی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی په‌رله‌مانی کوردستان به‌داوادچوون بۆ که‌یسی ئامانج بابانی و لانه‌ محه‌مه‌د ده‌کات

چاوەڕێی ئەنجامەکانی کۆتایی دادگا دەکەین
کوردستان TV
#7
100%


ڕاگەیه‌ندراوی ليژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت و مافی مرۆڤ تایبەت بە کەیسی میدیاکاران ئامانج بابانی و لانە محه‌مه‌د و جگەرگۆشەکەیان.

سه‌باره‌ت به‌كه‌یسى گیانله‌ده‌ستدانی میدیاكاران ئامانج بابانی و لانه‌ محه‌مه‌د و جگه‌رگۆشه‌كه‌یان، لیژنه‌ی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت و مافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و لەچوارچێوەی ئەرک و بەرپرسیارێتیی لیژنەکەمان بەپێی مادەی (44) بڕگەی دووەمی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، شاندی لیژنەکەمان لە ڕۆژی 21/22/10/2019 لەپارێزگای سلێمانی بەدواداچوونی سەرەتایی بۆ بەشێک لە دۆسییەکە کرد و بەشێک لە زانیارییە پێویستەکان وەرگیراون، لەئێستادا لیژنەکەمان بەردەوامە لە بەدواداچوون و چاودێریی وردی قۆناغەکانی بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەکان و چاوەڕێی ئەنجامەکانی کۆتایی دادگا دەکەین، هیوادارین سەرجەم قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە ڕێکاری یاسایی خۆی وەربگرێت.

ليژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لە مافی ئافرەت و مافی مرۆڤ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.