شه‌وی رابردوو له‌خولی یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا یانه‌ی پاریس سانجێرمان به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی كلۆب بروجی میوانی برده‌وه‌و چواره‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی به‌ده‌ستهێنا
یاریزانانی یانه پاریسیه‌كه به چه‌ندین هێرشی یه‌ك له‌دوای یه‌ك بۆ سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و له یه‌كێك له هێرشه‌كان و له خوله‌كی بیستویه‌كدا، ماورۆ ئیكاردی ئه‌رژه‌نتینی گۆڵێكی بۆ تیپی میواندار تۆماركرد
دوای ئه‌م گۆڵه‌ش ئه‌نجامی یاری گۆڕانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه نه‌بینی و له ئه‌نجامدا پاریس سانجێرمان به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو كۆی خاڵه‌كانی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه گه‌یانده دوازده خاڵ و ڕاسته‌وخۆ و به شێوه‌ی پێشوه‌خت گه‌یشته قۆناغی شازده‌ی خوله‌كه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.