له گه‌ڕی چواره‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپاو له گڕوپی چواره‌مدا، یانه‌ی یوڤێنتوس سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆی میوانداری برده‌وه
چوار خولهك دوای فیكه‌ی ده‌ستپێكی یاری، ئاڕۆن ڕامسی وێڵزی گۆڵێكی بۆ یوڤێنتوس تۆماركرد، پاشان یاریزان ئه‌لێكسی میرانچوك گۆڵی به‌رامبه‌ری لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆی له خوله‌كی دوازده به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو یانه به‌م ئه‌نجامه به‌رده‌وام بوو، تا له سێیه‌م خوله‌كی كاتی زیادكراودا، دۆگلاس كۆستای به‌ڕازیلی به‌ربه‌ستی به‌رگریكاران و گۆڵپارێزی تیپی میوانداری بڕی و گۆڵی دووه‌م و بردنه‌وه‌ی یوڤێی تۆماركرد
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی یوڤێنتوس له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی چواره‌م بۆ ده خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و گه‌یشتنی بۆ قۆناغی شازده مسۆگه‌ركرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.