هه‌ردوو یانه‌ی یۆڤنتۆس و لاتسیۆ له یاری جامی سوپه‌ری ئیتاڵیا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه،یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتالیا له به‌یاننامه‌یه‌كی فهرهمیدا بڵاویكرده‌وه رۆژی بیستودووی كانوونی یه‌كه‌می داهاتوو یاری جامی سوپه‌ری ئیتالیا له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی یۆڤنتۆس و لاتسیۆ ئه‌نجامده‌درێت
هه‌روه‌ها یه‌كێتی تۆپی پێی ئیتالیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه یاریه‌كه له كاتژمێر حه‌وت و چل‌وپێنج خوله‌كی ئێواره له شاری ریازی پایته‌ختی سعودیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت
له هه‌مان كاتیش یاری گەڕی حه‌ڤده‌ی هه‌ردوو تیپ له كالچۆ بۆ كاتێكی دیكه دواده‌خرێت، به گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بۆ ئه‌م یاریه ئافره‌تانیش ده‌توانن ئاماده‌ی بینینی یاریهكهبن به‌بێ جیاوازی له‌گه‌ڵ پیاوان، به‌ڵام ده‌سته‌لاتدارانی سعودیه ڕایانگه‌یاندووه كه ده‌بێ ئافره‌تان باڵا پۆشن بن
جێگای باسه پێشتریش یاری جامی سوپەری ئیتاڵیا لە شاری جەدەی وڵاتی سعودیه به‌رێوه‌چووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.