Erbil 38°C پێنجشەممە 21 ئایار 09:12

هەفتەی داهاتوو پڕۆژەیاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان ده‌گاته‌ سەرۆکایەتیی هەرێم و واژووی له‌سه‌ر ده‌کرێت

هێڤیدار ئه‌حمه‌د: نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم پاڵپشتی تەواوی ئەم پڕۆژه‌ یاسایه‌ی پەرلەمانە
کوردستان TV
100%


هێڤیدار ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتار له‌فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان رایده‌گه‌ێنێت هه‌فته‌ى داهاتوو پرۆژه‌ یاسای تاپۆكردنى خانووه‌ زێده‌ڕۆكان ده‌گاته‌ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و واژووی له‌سه‌ر ده‌كرێت 

راشیده‌گه‌ێنێت كە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم پاڵپشتی تەواوی ئەم پڕۆژه‌ یاسایه‌ی پەرلەمانە.

 هێڤیدار ئەحمەد، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی به‌ ده‌نگی زۆرینه‌ پڕۆژه‌ی تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكان لە پەرلەمان په‌سند كرا، لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان پێداچوونەوەی ڕێنووسیی بۆ كردووە، كاتێكیش لە لیژنەی یاسایی تەواو بوو، سەرۆكی پەرلەمان واژۆی دەكات و ڕاستەوخۆ بۆ سەرۆكی هەرێم دەنێردرێت، بەپێی پەیڕەوی ناخۆی پەرلەمانی كوردستانیش، ئەو ڕۆژەی پڕۆژه‌ یاساكه‌ دەگاتە بەردەستی سەرۆكی هەرێم، لە ماوەی ۱٥ڕۆژدا بڕیارەكە واژۆ دەكرێت، كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، زۆر پشتگیری لەم پڕۆژه‌ یاسایه‌ دەكات، چونكە خەڵكانێكی هەژاری ئەم وڵاتە لێی سوودمەند دەبن.

 راشیده‌گه‌ێنێت ، بە ده‌رچوونی یاساكه‌ش، ئەوانەی خانووەكانیان تاپۆ دەكرێت، بە سوودمەند (موستەفید) هەژمار ناكرێن، واتا ئەگەر فەرمانبەر بێ یان مامۆستا بێ لە حكوومەت، بۆی هەیە پارچەزەوییەكیش وەربگرێت، بۆیە هاووڵاتیان با بە لاڕێدا نەبردرێن و پارە‌ بە كەس نەدەن، بەڵكوو هەركەسە و با بە ناوی خۆیەوە بكات".

هێڤیدار ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت ، ئەم بڕیارە بۆ ئەو زەوییانە نییە كە خانووی كۆنكرێتییان لەسەر نەكردووە، ئەمە ئەو جۆرە خانووانە ناگرێتەوە و تەنیا بۆ ئەوانەیە كە خانووەكەیان هەیكەلە و یان خانوویەكی تەواویان لەسەر دروست كراوە، كە لەم حاڵەتەدا تاپۆ دەكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.