وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق بڵاویكرده‌وه ١٧ مووشه‌ك له نزیك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له باكووری عێراق تیایدا جێگیربوونه، كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگیی سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكردووه "هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه ده‌ستپێكردووه كه 17 مووشه‌كیان ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی گه‌یاره له پارێزگای نه‌ینه‌وا كردووه".
به‌پێی راگهیهنراوهكه، مووشه‌كه‌كان له نزیك بنكه سه‌ربازییه‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه له ئاكامی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌یان هیچ زیانێكی گیانی و ماددیی نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه فه‌رمانده‌ی سوپا له پارێزگای نه‌ینه‌وا، لیوا روكن نومان زهوبعی له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندووه "وه‌ڵامی تیرۆریستان دراوه‌ته‌وه".
زهوبعی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئۆتۆمبێلێكی تیرۆریستان تێكشكێنراوه، سێ تیرۆریست كوژراون، سێ مووشه‌ك له شوێنی رووداوه‌كه دۆزراونه‌ته‌وه و هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌دا گیراوه كه سه‌كۆی مووشه‌كی له‌سه‌ر بووه.
گه‌یاره، بنكه‌یه‌كی ئاسمانییه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش تیایدا جێگیربوونه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له‌و بنكه ئاسمانییه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی دژ به رێكخراوه‌كه‌یان ئه‌نجامده‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.