Erbil 38°C پێنجشەممە 21 ئایار 07:45

سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانى کوردستان یادى له‌دایکبوونى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) پیرۆز ده‌کات

خوازیارین گەڕانەوەی ئەو یادە پیرۆزە ببێتەمایەی زیاتری پێگیربوون بە ئاکارە بەرزە مرۆییەکانی ئەو زاتە پیرۆزە
کوردستان TV
100%


بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری موسڵمانان حەزرەتی محمد (د.خ)، سه‌رۆكایه‌تیی پەرلەمانی کوردستان له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکات و خوازیاره‌ گەڕانەوەی ئەو یادە پیرۆزە ببێتەمایەی زیاتری پێگیربوون بە ئاکارە بەرزە مرۆییەکانی ئەو زاتە پیرۆزە، ئەمەش دەقی په‌یامه‌كه‌یه‌:
بەبۆنەی هاتنەوەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەرى ئیسلام، حەزرەتی محمد (د.خ) جوانترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، خوازیارین گەڕانەوەی ئەو یادە پیرۆزە ببێتەمایەی زیاتری پێگیربوون بە ئاکارە بەرزە مرۆییەکانی ئەو زاتە پیرۆزە.
حەزرەتی محمد (د.خ) هەروەک لە قورئانی پیرۆز وەسفی کراوە (وٳنك لعلی خلق عظیم) نموونەی ڕەوشتبەرزی و پاکی و بێگەردی بووە، کۆمەڵێک بەهای بەرزی مرۆڤایەتی لە دڵ و دەروونی ملیۆنەها مرۆڤ چەسپاندووە، بەم بۆنە پیرۆزەوە داواکارین لە یەزدانی مەزن خۆشی و ئاشتی و تەبایی باڵ بەسەر کوردستان و عێراق و هەموو جیهاندا بکێشێت و ئەم یادکردنەوەیە هۆکارێک بێت بۆ هێنانەکایەوەی ئاشتەوایی زیاتر بۆ عێراق و ناوچەکە و هەموو جیهان.
دووباره‌ ئه‌و یاده‌ له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانان پیرۆزبێت.
سه‌رۆكایه‌تیی پەرلەمانی کوردستان
2019/11/8

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.