ساڵانه له ١٢ی مانگی ره‌بیعولئه‌وه‌ل و له پێشوازی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، محه‌مه‌د، دروودی خوای لێبێت، له‌سه‌رتاسه‌ری جیھانی ئیسلامی، رێوڕه‌سمی خوێندنه‌وه‌ی مه‌ولوود و مه‌ڕاسیمی تایبه‌ت و به‌خشینه‌وه‌ی شیرینی و سازدانی ئاھه‌نگی خۆشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی ده‌وڵه‌تانیشه‌وه ئه‌و رۆژه ده‌كرێته پشووی فه‌رمیی.
ئه‌م بۆنه‌یه له مزگه‌وت و ته‌كیه و شوێنه جیاجیاكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت ولهم چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ پڕۆگرامێكی تایبه‌ت به‌بۆنه‌ی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د (د. خ) له‌سه‌ر قه‌ڵای ھه‌ولێر سازكرابوو.
ھاوكات به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، محه‌مه‌د دروودی خوای له‌سه‌ربێت، له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان كرایه پشووی فه‌رمیی.
جێی ئاماژه‌یه، سه‌ره‌تای سه‌رھه‌ڵدانی یادكردنه‌وه و به‌ڕێوه‌چوونی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر به فه‌رمی، وه‌ك نه‌ریتێكی موسڵمانانه و رێزلێنان له‌پێغه‌مبه‌ری خوا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكه‌ی ٨٠٠ ساڵ پێش ئێستا و سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی حاكمی شاری ھه‌ولێر، سوڵتان مزه‌فه‌ره‌ددین گۆكبهری.







کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.