وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا داوای له هاووڵاتییانی كرد كه له ئێستادا به‌هۆی گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانه‌وه گه‌شت بۆ عێراق نه‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاویكرده‌وه و تیادا هاتووه: به‌هۆی گرژیی و ئاڵۆزیی ره‌وشه‌كه و به‌رده‌وامی چالاكییه تیرۆریستییه‌كان له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی عێراق، زه‌حمه‌تی له پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی له لایه‌ن كۆنسڵخانهكانمانهوه، له‌ئێستادا سه‌ردانیكردنی هاووڵاتییانی رووسیا بۆ عێراق زۆر مه‌ترسیداره.
له‌سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردووه‌وه، عێراق رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی به‌رفراوانی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندان بووه‌ته‌وه، شه‌پۆلی یه‌كه‌می خۆپیشاندانه‌كان له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌می رابردوودا ده‌ستیپێكرد و ماوه‌ی ھه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام بوو، شه‌پۆلی دووه‌می خۆپیشاندانه‌كانیش له ٢٥ی ھه‌مان مانگ ده‌ستیان پێكرده‌وه و به به‌رده‌وامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێكھه‌ڵپڕژان له نێوان خۆپیشانده‌ران و ھێزه ئه‌منییه‌كاندا رووده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.