له ده‌ست پێكی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی سێزده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا هه‌ردوو یانه‌ی ریال سۆسیدادو لیگانیس روبه‌رووی یه‌كتری بونه‌وه
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئینوێتای تایبه‌ت به یانه‌ی ریال سۆسیداد به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م هه‌ردوو یانه به‌بێ تۆمار كردنی گۆل یه‌كسان بوون
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ست و سێ میگێل مۆرینۆ تیپی خاوه‌ن مالی به گۆلێك پێش خست ، به‌لام له خوله‌كی حه‌فتاو هه‌شت یوسف ئه‌لنه‌سیری ئه‌نجامه‌كه‌ی له سوودی یانه‌ی لیگانیس یه‌كسان كرده‌وه و یاریش به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو ،یانه‌ی ریال سۆسیداد به شێوه‌یه‌كی كاتی هاته پێشه‌نگی یانه‌كان به بیست‌و سێ خال ، یانه‌ی لیگانیسیش به ته‌نها شه‌ش خال له پله‌ی بیسته‌م و كۆتایی ریزبه‌ند دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.