Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 01:41

مایکڵ ئۆنیل ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئێرله‌ندای باکوور به‌ ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌ی ستۆک سیتی ده‌ستنیشانکرا

ئۆنیلی ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵ
کوردستان TV
100%


 ئۆنێل گرێبه‌ستێكی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ و نیو له‌گه‌ڵ یانه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ واژووكردو له‌ هه‌مان كاتدا له‌ پۆسته‌كه‌ی وه‌ك ڕاهێنه‌ری ئێرله‌ندای باكوور به‌رده‌وام ده‌بێت

 ئۆنیلی ته‌مه‌ن په‌نجا ساڵ له‌ ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی ستۆك سیتی شوێنی ناتان جۆنز ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه، ئه‌مرۆ‌ ستۆك سیتی له‌ یه‌كه‌م یاری به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ره‌ نوێیه‌كه‌ی و له‌ خولی یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی بارنسلی میوانداری ده‌بێته‌وه

 ستۆك سیتی بارودۆخی له‌ چامپیۆن شیپ خراپه‌و له‌ كۆی پازده‌ یاری به‌ كۆكردنه‌وه‌ی ته‌نها هه‌شت خاڵ له‌ دوایین خانه‌ی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌ 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.