سوپای پاسدارانی ئێران له سنووری پشدهر تهقه له كۆڵبهران دهكهن دوو كۆڵبهر بریندار دهبێت بۆ چارهسهرییش دهگهیهندرێن نهخۆشخانهی قهڵادزێ.
بەرەبەیانی ئەمرۆ شهممه لە نزیک گوندی زەڵێ لە دەڤەری پشدەر ژمارەیەک کۆڵبەری رۆژھەڵاتی کوردستان لە کاتی گەرانەوەیان بۆ ناو خاکی ئێران، سوپای پاسدارانی ئێران لە دۆڵێکی نزیک گوندی زەڵێ لە ناو خاکی ھەرێمی کوردستان تەقە لە ژمارەیەک کۆڵبەری رۆژھەڵاتی کوردستان دەکەن، دوو لە کۆڵبەرەکان بە ناوی سیروان حسێن عبدللە تەمەنی 25 ساڵ و گولەی بەر سکی دەکەوێت و ئەو تریان بە ناوی سیامەند محمد عبدللە گولەی بەر لاقی دەکەوێت و ههردووكیان برینداره دهبن و دواتر دەگەیەنرێنە نەخۆشخانەی قەڵادزێ بۆ چارەسەر ھەرچی کۆڵبەرەکەی دیکەش ھەڵاتوون.
لە بارەشەوە عسمان ئەحمەد بەرێوەبەری نەخۆشخانەی قەڵادزێ بە کوردستان تیڤی راگەیاند کاتژمێر ھەشت دوو برینداری رۆژھەڵاتی کوردستان گەیەنراونەوە نەخۆشخانەی قەڵادزێ فیشەک بەر سک و لاقیان کەوتووە بەھۆی سەختی برینەکەیان نەشتەرگەریان بۆ كراوه.
ساڵانە چەندین کۆڵبەری رۆژھەڵاتی کوردستان لەسەر سنورەکانی پشدەر بە تەقەی سوپای پاسداران شەھید و بریندار دەبن کە بۆ بژێوی ژیانیان ئەو کارە سەختەیان ھەڵبژاردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.