یه‌كێتى ناوه‌ندی تۆپى پێى كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانهى ده‌ركرد:
1- به مه‌به‌ستى هاوكارییكردنى سه‌رپه‌رشتیارانى یارى و ناوبژیوانان، ته‌نیا یه‌ك كه‌س باجى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستانى پێده‌درێت، وه‌ك به‌رێوه‌به‌رى یاریگه.
2- هیچ سه‌رپه‌رشتیارێك یان هه‌ڵسه‌نگێنه‌رى ناوبژیوانان، بۆیان نییه بچنه نێو یاریگه‌كان و كارى سه‌رپه‌رشتیارى بكه‌ن، ئه‌گه‌ر باجى تایبه‌تى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستانى نه‌بێت.
3- نووسراوى یانه‌ى سۆلاڤ به ژماره 193 له رێكه‌وتى 3/11/2019، كه به هۆكارى گرفتى دارایی یانه‌كه‌یان داوا ده‌كه‌ن به‌شدارى خولى یانه پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2019/2020 نه‌كه‌ن په‌سند كرا، به‌ڵام به پێی رێنماییه‌كانى په‌ڕاوى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان 2019/2020 له رێنمایی یانه‌كان بڕگه‌ى (18 ب) مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت:
یه‌كه‌م: دابه‌زینى یانه‌ى سۆلاڤ بۆ ریزى یانه پله سێیه‌كان بۆ وه‌رزى 2020/2021.
دووه‌م: غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى سۆلاڤ به بڕى (1,000,000) یه‌ك ملیۆن دینار.
4- دواى كشانه‌وه‌ى یانه‌ى سۆلاڤ له خولى پله‌یه‌كى كوردستان، ئاگادارى سه‌رجه‌م یانه پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، له خولى پله‌یه‌كى كوردستان بۆ وه‌رزى 2019/2020 ته‌نیا یه‌ك یانه بۆ ریزى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2020/2021 داده‌به‌زێت.
5- ئاگادارى كۆتایی بۆ یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان، پێویسته تا هه‌فته‌ى داهاتوو كارى به‌رێز (هۆگر عه‌بدوڵڵا) سكرتێرى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك مافى راهێنه‌رایه‌تى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخانى نییه.
6- له یارى نێوان هه‌ندرێن و زاخۆ له خولى نایابى كوردستان، به هۆى هه‌ڵه‌ى زه‌قى ناوبژیوانان بڕیاردرا به:
• راگرتنى ناوبژیوانى ناوه‌ڕاست (ساسان عومه‌ر) بۆ دوو یارى، ئه‌مه‌یش به هۆى هه‌ژمار نه‌كردنى لێدانێكى سزاى دروست بۆ یانه‌ى هه‌ندرێن.
• راگرتنى یاریده‌ده‌رى ناوبژیوان (كه‌یوان حه‌مید) بۆ یه‌ك یارى، به هۆى هاوكارى نه‌كردنى ناوبژیوانى ناوه‌ڕاست له هه‌مان هه‌ڵه.
7- له یارى نێوان سیروانى نوێ و سیروانى شاره‌زوور له خولى نایابى لاوانى كوردستان، به هۆى شكاندنى ده‌رگه و په‌نجه‌ره‌ى یاریگه‌ى یانه‌ى سیروانى نوێ له لایه‌ن هانده‌رانى په‌یوه‌ندارى یانه‌ى سیروانى شاره‌زوور، بڕیاردرا به:
• گواستنه‌وه‌ى یارى داهاتووى یانه‌ى سیروانى شاره‌زوور بۆ یاریگه‌ى یانه‌ى كۆیه.
• غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى سیروانى شاره‌زوور به بڕى (500000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار.
• راگرتنى (زانیار عه‌بدولره‌حمان) له یانه‌ى سیروانى شاره‌زوور تا كۆتایی هاتنى خولى نایابى لاوانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2019/2020، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ناوبراو رۆڵى سه‌ره‌كى له دروستبووى رووداوه‌كان هه‌بووه، بۆى نییه له نێو یاریگه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى ئاماده‌بێت.
• یارى داهاتووى یانه‌ى سیروانى شاره‌زوور به‌رێوه ناچێت، تا بڕى غه‌رامه‌كه راده‌ستى ژمێریارى یه‌كێتییه‌كه‌مان نه‌كرێت.
8- له خوله‌كانى پله‌نایاب و پله‌یه‌كى كوردستان بۆ وەرزی 2019/2020، له ئه‌گه‌رى كشانه‌وه‌ى هه‌ر یانه‌یه‌كى دیكه، یه‌ك یانه‌ى تر بۆ پله‌ی خوارتر داده‌به‌زێت، واته ئه‌گه‌ر ژماره‌ى یانه‌كانى هه‌ردوو خولى پله‌نایاب و پله‌یه‌كى كوردستان هه‌ر چه‌ند بێت، یانه‌یه‌ك داده‌به‌زێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.