Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 08:21

داخوازییەکانی خۆپێشاندەران لە بودجەی 2020 دا جێبەجێ دەکرێن

هەوڵەکان بەردەوامن بۆ هێورکردنەوەی دۆخی عێراق و جێبەجێکردنی مافە ڕەواکانی خۆپێشاندەران
کوردستان TV
100%


ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، هەموو هەوڵەکان بەردەوامن بۆ هێورکردنەوەی دۆخی عێراق و جێبەجێکردنی مافە ڕەواکانی خۆپێشاندەران.

دوێنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی، کۆبوونەوەیەکی فرەوانی کرد بۆ ئەوەی هەموو داواکارییەکانی خەڵکی عێراق لە بودجەی ٢٠٢٠دا جێبەجێ بکرێن .

دیار بەرواری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانی عێراق  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتى كوردستانى راگه‌یاند كه‌ هۆکاری سەرەکیی دواخستنی پرۆژەبودجەی 2020 بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەیە کە داواکانی خۆپێشاندەران جیبەجێ بکرێن و پلانێکێ تۆکمەتر بۆ دارشتنی خەرجکردنی بووجە دابنرێت.

 راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ دواخستنەکە لە بەرژەوەندی خەڵک و حکوومەتدایە، چونکە هەموو داواکارییەکانی تێدا جیبەجێ دەکرێت و حکوومەتیش بە شێوەیەکی باشتر بودجە دادەڕێژێت.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.