هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند ، به‌بریاری ڕاكان جبوری پارێزگاری ناشه‌رعی كه‌ركوك خانووه‌كانى گوندی قزلیار له‌سنوری پارێزگای كه‌ركوك بریاری ڕووخاندنى بۆ ده‌رچوو .
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى راشیگه‌یاند: به‌یانى ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 10 ى 11 ى 2019 هێزێك له‌پۆلیسى فیدڕاڵی عێراق چوونه‌ته سه‌ر گونده‌كه به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێ كردنى بڕیاری پارێزگاری ناشه‌رعی كه‌ركوك له‌سه‌ر ڕووخاندنى خانووه‌كانى گونده‌كه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤى وتیشى ته‌واوی دانیشتوانى گونده‌كه كوردن و نیه‌تى پارێزگاریش له‌و بڕیاره ئه‌وه‌یه ده‌یانه‌وێت عه‌ره‌بی هاورده بیانخه‌نه شوێنیان
دانيشتوويةكي گونده‌كه به‌كوردستان تیڤى راگه‌یاند: له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پۆلیسى فیدڕاڵی عێراقه‌وه به‌ر له‌مانگێك ئاگادار كراینه‌وه كه‌گونده جێبهێڵین ، راشیگه‌یاند: به‌یانى ئه‌مڕۆش هێزه‌كه هاتوون و ئاماده‌كارییان ده‌ستپێكردووه به‌مه‌به‌ستى ڕووخاندنى خانووه‌كانمان.
هه‌روه‌ها وتیشى بڕیاره‌كه‌یان سیاسیه و ئێمه له‌ساڵی 1970 له‌و گونده‌ین و ته‌واوی دانیشتوانى گوندیش كورد نیشینن و ده‌یانه‌وێت عه‌ره‌بی هاورده له‌شوێنى ئێمه نیشته‌جێ بكه‌ن و جۆرێكى نوێیه له‌ته‌عه‌ریب له‌سنوری كه‌ركوك ده‌ستى پێكردووه به‌بڕیاری ڕاكان جبوری پارێزگاری كه‌ركوك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.